AP ١٤٠٣ گوڵان ٣ ١٧:٤٠

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح:

ئەردۆغان تانکەری نەوتیشی لەدەست دەسەڵاتدارانی هەرێم دەرهێنا

ئەردۆغان تانکەری نەوتیشی لەدەست دەسەڵاتدارانی هەرێم دەرهێنا

بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتیمانی له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری توركیا بۆ عێراق، رایگه‌یاند: یەکێک لە ڕێکەوتنەکان ئەوەیە، تانکەری نەوتیش لەدەست دەسەڵاتدارانی هەرێم دەربکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵا گه‌یشته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق گفتوگۆ ده‌كه‌ن و رێككه‌وتنامه‌ی ستراتیژی واده‌كه‌ن.

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیوویه‌تی: "یەکێک لە ڕێککەوتنەکان ئەوەیە، تانکەری نەوتیش لەدەست دەسەڵاتدارانی هەرێم دەربکەن، عێراق و تورکیا لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم ڕێکبکەون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، تەوەرێکی سەرەکی کۆبونەوەکە، هەناردەکردنەوەی نەوتی کەرکوک و نەوتی هەرێمی کوردستانە لە ژێر سەرپەرشتی سۆمۆ بۆ تورکیا، هه‌روه‌ها باس له‌ تەواوکردن و وەگەڕخستنی خاڵی سنوری اوفاكوى، لەنێوان عێراق و تورکیا ده‌كرێت كه‌ ده‌كرێته‌ بەدیلێکی بەهێز بۆ ئیبراهیم خەلیل.

News ID 49908

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha